كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    23 / 10 / 2017 11:24 PM
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوەكانی كێشەی ئاو جەخت لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی ئاو دەكاتەوە بە گوژمەی زیاتر لە ملیۆنێك یۆڕۆ

له درێژەی كۆبوونەوەكانی محەمەدەمین فارس بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وەك نوێنەری هەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوەكانی كێشەی ئاوی ژێر زەوی چەند كۆبوونەوەەیەكی ئەنجام دا بە ئامادەبوونی نوێنەری یۆنسكۆو راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی فاو لە رۆما و ژمارەیەكی دیكەی بەرپرسانی رێكخراوی ناوبراو، لەم كۆبوونەوانەدا باس لە پڕۆژەكانی كشتوكاڵ و دابین كردنی خۆراك و سوود وه رگرتن له رێكخراوی فاو كرا لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاوو كێشه ی وڵاتانی ده وروبه ر.له لای خۆیەوه رێكخراوی فاو روونی كردەوه كه ئێستا وڵاتانی ئەوروپا ئا مادەن بودجه بۆ پڕوژەكان دابین بكه ن بۆ كەمكردنەوەی كۆچ بۆ ئەو وڵاتانه. بەڕێوەبەری گشتیی فاو ئاماژەی بەوەكرد كه بەرنامەیەك هەیه بۆ هاوكاریی توركیا وئوردن و لوبنان بۆ ئاواره كان بەڵام عیراق له و به رنامه یەدا نییه، منیش داوام لێ كردن كه هه رێمی كوردستان بۆ ئەو پڕۆژەیه زیاد بكریت چونكه زیاتر له ملیونێك و هەشت سەد هەزار ئاوارەی لێیه، ئەوانیش بەڵێنی ئەوەیان پێداین كە زیادبكرێت. لەلایەكی دیكەوە دوای ئەوەی كە لە كۆتایی مانگی ئابی ساڵی 2015 لە ستۆكهۆڵم لەگەڵ رێكخراوی پەرەپێدانی سوێسری كۆببۆوە، دەربارەی ئەوپڕۆژەیە ئاگاداركرابۆوە لە بۆیان رەوانە كرابوو كە گوژمەی یەك ملیۆن و سێ سەد هەزار یۆڕۆی بۆ تەرخانكرا بوو، تایبەت بە پڕۆژەكانی ئاو و بەشی زۆریشی بۆ شنگار تەرخان بكرێت، ئەم پڕۆژەیەش تایبەت دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان و لە رێگەی یۆنسكۆوە جێبەجێ دەكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 12/02/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 6823 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat