كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    23 / 10 / 2017 11:30 PM
بە چاودێریی وەزیری كشتوكاڵ (12)یەمین فیستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆك سازكرا

بەچاودێریی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئامادەبوونی بەڕێز فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك و ژمارەیەكی زۆری بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی دهۆك و بەرپرسانی كشتوكاڵ و جووتیاران و جەماوەرێكی زۆر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی دهۆك دوازدەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی ترێ و هەنگوینی سازكرد، دوا بەدوای كردنەوەی رێوڕەسمی فیستیڤاڵەكە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە وتەیەكدا دەستخۆشی لە جووتیارانی بەشدار كردو هیوای سەركەوتن و زیادبوونی بەرهەم و چاككردنی جۆری بەروبوومی بۆ خواستن و روونی كردەوە كە ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە دەبنە هاندەر بۆ جووتیاران تاكو زیاتر بیر لە برەودان بە بەرهەمەكانیان بكەنەوەو ئابووریی كوردستان بگەشێننەوە، جەختیشی كردەوە كە وەزارەت بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ پشتگیریكردن لە جووتیاران و پارێزگاریكردنی بەرهەمی خۆماڵی و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ ساغكردنەوەیان، لەتەوەرێكی دیكەی وتەكەیدا عەبدولستار مەجید دووپاتی كردەوە كە تا ئێستا لە زۆر لە بەرهەمەكانی وەك گەنم و سەوزەو میوەو گۆشتی سوور گەیشتووینەتە خوددابینكاری و بەرهەمی خۆماڵیمان بۆ زۆر لە وڵاتان رەوانە كردووە، دواتر بە یاوەری پارێزگارو میوانان یەكەیەكە بەرهەمە نماشكراوەكانی ترێ و هەنگوینی بەسەركردەوەو دەستخۆشی لێكردن، ئینجا 25 جووتیاری ترێ و 15 هەنگەوان رێزیان لێنرا كە بە دانانی دەیان جۆری ترێ و هەنگوین بەشداریان تێدا كردبوو، وێڕای رێزلێنان لە 33 جووتیاری نموونەیی لە بوارەكانی گەنم و سەوزەو میوەو ماسی و خانووی پلاستیك و باخداری، شایانی باسە ساڵانە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی دهۆك ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداریی چەندین جووتیار لە بوارەكانی بەرهەمی ترێ و هەنگوین سازدەكات.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 13/09/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 714 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

هه‌واڵى هاوپێچ
ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat