كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    23 / 10 / 2017 11:35 PM
وەزارەتی كشتوكاڵ داوا لە هاووڵاتیان دەكات پارێزگاریی لە درەختی دارستانەكان بكەن و بۆ پێداویستیی سووتەمەنی بەكاری نەهێنن

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو داوا لە هاووڵاتیان دەكات پارێزگاریی لە درەختی دارستانەكان بكەن و بە هۆی نزیكبوونەوەی وەرزی زستان و سەرما و دابەشنەكردنی سووتەمەنی هەوڵی بڕینەوەی نەدەن بە تایبەتیش لە ناوچە شاخاوی و دووردەستەكان بە بیانووی بەكارهێنان بۆ خۆگەرمكردنەوە و پێداویستیی دیكەی رۆژانە، حوسێن حەمە كەریم بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان سەبارەت بەم بابەتە داوای كرد كە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی وەزارەت و یەكە ئیدارییەكان و رێكخراوە ژینگەییەكان و میدیاكان لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا بن بۆ هاوكاریكردن و ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیان لەپێناو پارێزگاریكردن لەو سامانە سرووشتییە كە موڵكی نەوەكانی داهاتووەو پاراستنی ئەركی هەموو لایەكەو هۆكاری سەرەكیی بووژاندنەوەی رووبەری زیاتری سەوزایی كوردستانە، هەروەها گوتی: لە یاساى دارستان ژمارە (10) ى ساڵى 2012 بەشى دووەم (سوود وەرگرتن لە دارستانەکان ) (ماددەى حەوتەم) بڕگەى (یەکەم)دا هاتووە( ئەو کەسانەى لەناو دارستانەکاندا نیشتەجێن، یان لەدەوروبەرین، بەدەر لەحوکمەکانى ماددەى پێنجەمى ئەم یاسایە، دەتوانن سوودمەند بن لە بەرووبوومى دارستانەکان کە لە پێویستى خۆیان زیاتر نەبێت بەمەرجێک زیان نەگەیەنن بە دارستانەکان) . بۆیە دەتوانرێت ڕێگا بە گوندنشینان بدرێت كە سوودوەربگرن لە دارو لقە وشكەكان، هەروەها بە ڕێگایەکى زانستى لق و پۆپى دارى دارستانەکان هەڵپاچن و بۆ پێداویستیى ڕۆژانەیان بەكاریان بێنن، کە بەهۆیەوە دوو ئامانج دەپێکین هەم هەڵپاچین بۆ دارەکان دەکرێت و هەمیش هاووڵاتیانیش سوودمەند دەبن . لەكۆتاییدا هیوای خواست لەم ڕێگەیەوە پارێزگارى لە دارستانەکان بکرێت و سەختیى نەبوونى سووتەمەنى کەمتر بکرێتەوە و هاووڵاتیانیش سوودمەند بن و زیاتر چاویان لەسەر دارستانەکان دەبێت و پارێزگارى لێ بکەن .

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/09/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1046 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

هه‌واڵى هاوپێچ
ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat