كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    16 / 12 / 2017 11:29 PM
وەزارەتی كشتوكاڵ و ئەنجومەنی خانمان پڕۆژەیەكی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی ئافرەتان لە بواری كشتوكاڵدا جێبەجێ دەكەن

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە وەزارەت لە بواری پەرەپێدانی توانا و ئاستی ئافرەتانی جووتیار هەنگاوی بەرچاوی هەڵێناوەو لەم رووەوە پڕۆژەی جۆراوجۆری بەجێ گەیاندووە، لەمیانی پێشوازی كردنی لە خاتوو پەخشان زەنگەنە سەرۆكی ئەنجومەنی خانمانی كوردستان و شاندێكی یاوەری كە لە ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجومەنەكە پێكهاتبوو، سەرەتا خۆشحاڵیی خۆی بۆ زیاتر هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان وەزارەت و ئەنجومەنەكە دەربڕی، سەرۆكی ئەنجومەنی خانمان باسی لە ئامانجی ئەم سەردانە كرد كە ئەوان هاتوون پڕۆژەیەكی ستراتیژییان هەیە لەگەڵ چەند وەزارەتێكی دیاریكراو تایبەت بە بەرزكردنەوەی ئاستی ئافرەتان لە چەندین بواری پەروەردە و تەندروستی و رۆشنبیری و كشتوكاڵیدا، ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی كشتوكاڵەوە روونیكردەوە كە پڕۆژەیەكیان هەیە دەیانەوێت بە هاوكاریی وەزارەت جێبەجێی بكەن و سوپاسی ئەو هاماهەنگییەی وەزارەتیشی كرد كە پێشتر بۆ چەندین پڕۆژە بە یارمەتیی رێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجامیان داوە، لەلای خۆیەوە عەبدولستار مەجید دووپاتی كردەوە كە لەم رووەوە وەزارەت هەنگاوی بەرچاوی هەڵێناوە، بۆ نموونە خولی راهێنانی بۆ زیاتر لە 2100 ئافرەت لە بوارەكانی پڕۆژەی بەخێوكردنی هەنگ و مانگاو بەرهەمی دەستی وەك دۆشاوی تەماتەو وشكردنەوەی مێوژو باسوق و سجوق كردۆتەوە، هاوكات ئامێری زۆری كشتوكاڵیشیان بەسەردا دابەشكراوە، ئەمە وێڕای ئەوەی كە 25%ی گرێبەستەكانی كشتوكاڵی بەناوی ئافرەتانەوەیە، سەرباری ئەوەی گە لەگەڵ چەندین رێكخراوی وەك كاریتاسی كشتوكاڵیی چیك و یۆنیدۆ رێككەوتوون كە پەرە بە توانای ئافرەتانی گوندنشین و جووتیاران بدەن، لە كۆتاییدا رێككەوتن كە پلانی پڕۆژەیەكی هاوبەش دابڕێژن و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرانی گشتی لە هەردوولا بۆ خزمەتكردنی ئافرەتان جێبەجێ بكەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 15/11/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 53 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

هه‌واڵى هاوپێچ
ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat