كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    16 / 12 / 2017 11:28 PM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد رەوشی بەنداوی دەربەندیخان و پارەی گەنمی جووتیاران گرنگترین تەوەری كۆنگرەكە بوون

بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی دیوان كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سازكرد.لەسەرەتادا باسی لە بەنداوی دەربەندیخان كرد كە بەهۆی بوومەلەرزەكەی 12ی مانگەوە تووشی كۆمەڵێك زیان بووە و دوای ئەو لێكۆڵینەوانەی كران لەلایەن تیمی وەزارەت و حكومەتی عیراقی و تیمی بیانییەوە دەركەوت كە دیارە نزیكەی 48 سانتیمەتر ڕۆچووە و 10 تا 20 سانتیمیش چووە بەرەو لای ئاوەكە، روونیشی كردەوە كە ئەمە بابەتێكی مەترسیدار و هەستیارە، كە بەهۆی بوومەلەرزە یان هەر حاڵەتێك ئەو بەنداوە كە بڕووخێ كە زیانی زۆری ئاوی هەیە زیانی گیانیشی هەیە، لە خوار بەنداوەكە تا حەمرین ئاو دەیبات و ئەگەر لەوێش ئاو كۆبووبێتەوە ئەوەش دەبێتە هۆی كارەسات بۆ ئەو پارێزگایانەی خوارەوەی عیراق، ئاماژەشی بەوە كرد كە ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاگاداركردۆتەوەو سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران و چەن وەزیرێكی پەیوەندیداریش سەردانیان كردووە و ئێستاش كە بەنداوەكان لە ژێر دەسەڵاتی ناوەندە ڕاپۆرتەكان رادەستی حكومەتی عیراق و بانكی نێودەوڵەتی كراوە و بڕیاریانداوە هاوكاریمان بكەن بۆ ئەوەی زیانی زۆر نەكەین، داوامان لە تیمەكانی عیراقی و ئیتاڵی كردووە، بە پەلە یەك ملیار تەرخانكراوە بۆ چاككردنی كێشە و گرفتەكانی ئێستای بەنداوەكە، عیراقیش بریاریداوە بە تەرخانكردنی سێ ملیاردینار بۆ هەڵسەنگاندن و پشكنینی زیانەكانی ئەو بەنداوە، تەوەرێكی دیكەی كۆنگرەكە بریتی بوو لە موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان لەم رووەو گوتی: ئێمە دوو ساڵ پێشتر قسەمان لەگەڵ حكومەتی عیراق كردووە كە بەهۆی ئەوەی بەنداوەكان سیادین وەك فەرمانبەرانی دیكە، موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان لەسەر عیراق بێت، ئەوانیش بە مەرجی گواستنەوەی میلاك و هەروەها دوكان و دەربەندیخان، بەڵام ئێمە گوتمان هەموو فەرمانبەران بدەین و دواتریش تەنها لیستەكان، ئێستاش ئەوان ڕازی بوون بەو مەرجانەی ئێمە و ڕاوێژمان لەگەڵ هەمووان كردووە، بەقسەی ئەوان بێت، هەفتەی داهاتوو موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان دەدرێت. لەبارەی پارەی گەنمی ئەم ساڵی جوتیاران عەبدولستار مەجید گوتی: ئێمە لیژنەیەكمان هەیە كە نوێنەری ئێمەی تێدایە، دیارە وەك پار بە پێی پارێزگاكان بێت، ئەمساڵ وەك هەرێمی كوردستان بێت و لەسەر بنەمای بوودجەی عیراق دەبێت، كە ساڵی 2018 یەك تریلۆن و 370 ملیار دینار بۆ كڕینی گەنمی جوتیارانی عیراق دیاری كراوە، بۆ كوردستان ئەگەر %12 بێت ئەوا پشكی هەرێمی كوردستان زیاد دەكات و ئەوا 321 هەزار تۆن و 443 تۆنمان بەردەكەوێت لێمان وەربگیرێت. ئەوەش ناوچە دابڕاوەكانی لەگەڵ نییە، هەرچی پارەی گەنمی جوتیارانە كە بەداوادچوونمان كردووە دیارە عەبادی واژۆی لەسەر خەرجكردنی پارەی گەنمی ساڵانی ڕابردوو كردووە كە 826 ملیار دینار تەرخانكراوە، لە وەزارەتی بازرگانی عیراق لیژنەیەك هەیە لەوێدا بڕیاریانداوە كە ساڵەكانی 2014 و 2015یان پارەیان پێ بدرێت و ئێمە ئەو دوو ساڵە نیوەی پارەكەمان ماوە، ئەوەش بڕیاریانداوە بدرێت كە 736 ملیاردینارمان ماوە لەلای حكومەتی عیراق. و بڕیاریانداوە بۆمان خەرج بكەن جوتیارانیش ئاگادار دەكەینەوە لەو بریارە.. دواتر وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانی دەربارەی بوارە جیاجیاكانی كشتوكاڵ دایەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 29/11/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 34 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

هه‌واڵى هاوپێچ
ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat