كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    16 / 12 / 2017 11:27 PM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی ناحیەی بالیسانی كرد بڕوانامەو كەلوپەلی دابەشكرد بەسەر بەشداربووانی خولی یۆنیدۆی جووتیاران

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ناحیەی بالیسان ئامادەی رێوڕەسمی دابەشكردنی بڕوانامەو كەلوپەلی كشتوكاڵی بوو بەسەر بەشداربووانی خولێكی رێكخراوی یۆنیدۆی ژاپۆنی، كە بە ئامادەبوونی مۆریاسۆ كاتسومی كونسوڵی گشتیی ژاپۆن لە هەولێرو هێمن عەبدوڵا شێخە بەڕێوبەرەی ناحیەی بالیسان و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و پسپۆڕو شارەزایان و بەرپرسانی فەرمانگەكانی ئیداریی ناحیەكە بەڕێوەچوو، لە وتەیەكدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی یۆنیدۆ و هەردوو حكومەتی ژاپۆن و نەمسای كرد بۆ بەردەوام سازدانی خولی هۆشیاری و راهێنان بۆ جووتیاران و تەمویلكردنی قۆناغی یەكەم كە ئەمساڵ دەستیان پپێكرد كە بریتی بوو لە راهێنانی 40 فەرمانبەری وەزارەت، دواتر ئەم خولەش تایبەت بە راهێنانی 160 جووتیار لە ئاوارەكانی سووریا و ناوخۆو گەڕاوەكان لەسەر كارسازی دەستی وەك بەرهەمهێنانی باسوق و سجوق و مێوژ و نانەقەیسی و شتی دیكەی كلتووری كوردەواری، جەختیشی كردەوە كە هیوادارە لە قۆناغی داهاتوودا ئەم خولە جووتیارانی پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە و شوێنەكانی دیكەی كوردستانیش بگرێتەوە، عەبدولستار مەجید لە درێژەی قسەكانیدا روونی كردەوە كە پەرەپێدانی كشتوكاڵ تەنیا ئەركی وەزارەتی كشتوكاڵ نییە، بەڵكو وەزارەتەكانی پیشەسازی و بازرگانی و پلاندانان و رۆشنبیری و ناوخۆ هەموویان ئەركی ئەم كارەیان لە ئەستۆدایە، زیاتر جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگیدان بە بەرهەمی خۆماڵی و كاركردنی هاوبەش بۆ پەرەپێدان و خزمەتكردن و پاڵپشتیكردنی جووتیاران، كونسوڵی گشتیی ژاپۆنیش لە وتەیەكدا كە بە هەرسێ زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و كوردی خوێندییەوە سوپاسی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد بۆ هەماهەنگی و هاوكاریی راستەوخۆی بۆ ئەو كارەو دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی ئامادەیە بەردەوام ئەم جۆرە خولانە بكاتەوەو هەرێمی كوردستانی بە دۆستی ژاپۆن ناساند، هەر لەم رێوڕەسمەدا وتاری بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان و سەرپەرشتیاری خولەكە و بەڕێوەبەری گشتیی هاوكاری و هەماهەنگیی پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێم پێشكەشكران، دواتر لەلایەن وەزیرو كونسوڵی ژاپۆن و بەرپرسانەوە بڕوانامەو كەلوپەلی كشتوكاڵی كە بریتی بوون لە مەقەسی رنینی بەرهەم و مشار و سەندوق و نایلۆنی گەورە بەسەر بەشداربووانی خولەكە دابەشكران، هەر لەم سەردانەیدا بۆ بالیسان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی بارەگای ناحیەو هۆبەی كشتوكاڵی كردو لە نزیكەوە لە پێداویستی و كێشەكانی كۆڵییەوە، جێگەی بیرهێنانەوەیە رێكخراوی یۆنیدۆ بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی و پیشەسازی ئەم پڕۆژەی دابینكردنی هەلی كارو بەهێزكردنی ئاسایشی خۆراكی بۆ ئاوارە سووری و ناوخۆییەكان و گەڕاوەكان لە هەرێمی كوردستان سازكردووە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 04/12/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 27 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

هه‌واڵى هاوپێچ
ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat