كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    23 / 10 / 2017 11:31 PM
جووتیارانی خەبات بەشداریان لە خولێكی گرنگی قەڵاچۆكردنی دەردەكان و پاراستنی رووەكدا كرد

20 جووتیار لە دەڤەری قەزای خەبات و دەوروبەری بۆ ماوەی 14 رۆژ بەشدارییان لە خولێكدا كرد لە بواری چۆنێتی بەكارهێنانی قڕكەرو پاراستنی رووەكدا كە رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچبەران IOM بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی خەبات سازی كرد، ئەمەو ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و كشتوكاڵی هەولێرو بەڕێوەبەری كشتوكاڵی خەبات و كارل ئاشلی بەڕێوەبەری پڕۆژەی بووژاندنەوەی كۆمەڵایەتی لە رێكخراوی ناوبراو، رێوڕەسمی دابەشكردنی بڕوانامەو كەرەستەی پەیوەست بە بابەتەكانی راهێنانی مەشقەكە كە رێكخراوەكە دابینی كردبوو، بەسەر جووتیارانی بەشداربوو بەڕێوەچوو، شایانی باسە لە میانی خولەكەدا 3 پسپۆڕی خاوەن بڕوانامەی باڵای كشتوكاڵی بە هەماهەنگی رێكخراوەكە وانەی تیۆری و پڕاكتیكیان بە جووتیاران داوە، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای دەستخۆشی لە رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچبەران IOM، جەختیشی كردەوە كە ئەم جۆرە خولانە زۆر گرنگ و پێویستن، چونكە جووتیار راستەوخۆ فێری ئەوەو دەبێت كە بە بەكارهێنانی ئامێر و دەرمانی قڕكەر چۆن رووبەڕووی دەردو نەخۆشییەكانی رووەك ببێتەوە و قەڵاچۆیان بكات، هیواشی خواست كە ئەم خولانە لە زۆر شوێنی دیكەی هەرێمی كوردستان بكرێنەوە تاكو ژمارەیەكی زۆری جووتیاران لێیان سوودمەند بن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 03/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 7011 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

سه‌ردانى هاوپێچ
ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat