كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    16 / 12 / 2017 11:25 PM
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چارەسەری بۆ چەندین كێشە دەست نیشان كرد

بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بە هەوڵ و تەقەلای وەزارەت كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیان و جووتیاران، چەند جووتیارێكیش باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزاركرد، لە تەوەرێكی دیكەدا ئامادەبووان كێشەی بیرلێدانیان خستەڕوو، دووپاتكرایەوە كەلێدانی بیر لە هەر ناوچەیەك بێت تەنانەت ئەگەر بۆ هەر مەبەستێك بێت پێویستە بە پێی رێنماییەكان بێت، لەم كۆبوونەوەیەدا ئەوە دووپاتكرایەوە كە مەبەست لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی رۆژی سێ شەمموان ئەوەیە كە زیاتر لە نزیكەوە بە داواكاری و كێشەكان ئاشنابن، شایانی باسە تەنیا لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا لیژنەكە چالاكیی بەرچاوی هەبووە لە بەدواداچوون و چارەسەركردنی دەیان ئەو كێشەو گرفتانە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 28/11/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 27 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

كۆبوونه‌وه‌ى هاوپێچ
ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat